پێدانی پاره‌ی كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروستكردووه
کوردستان 12:39 PM - 2026-04-08
PUKMEDIA
وێستگەی دابەشکردنی کارەبا
كاره‌بای 24 سه‌عاتی له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وت و وه‌زاره‌تی
كاره‌باش ده‌ڵێت: به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی غاز به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو له‌كاتی پچڕانی كاره‌بای
نیشتمانیدا حكومه‌ت پاره‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌دات، به‌ڵام خاوه‌ن موه‌لیده‌كان
پاره‌كه‌یان له هاووڵاتیان وه‌رگرت و ئەمەش بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان دروستکردووە.
ماوه‌ی دوو رۆژه كاره‌بای 24 سه‌عاتی كه به‌ناوی پرۆژه‌ی رووناكییهوەیە
له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وتووه و هاووڵاتیان چه‌ندین سه‌عات بێ كاره‌با
ده‌بن، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی كاره‌با له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:
پێشتر كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بووه و كوژانه‌وه‌ی گشتی له تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم
روویداوه، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با په‌یوه‌ندی به كه‌مبوونه‌وه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی غازه‌وه هه‌یه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌سه‌ر هێڵین تاوه‌كو هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری
گرفته‌كه بكه‌ین.
هه‌رچه‌نده پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو: له‌گه‌ڵ پچڕانی
كاره‌بای نیشتمانیی حكومه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی پاره‌ی موه‌لیده‌كان له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌و سه‌عاتانه‌ی كار به موه‌لیده‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له به‌ڵێنه‌كه‌ی
پاشگه‌زبووه‌وه و له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا دوو جار له‌لایه‌ن خاوه‌ن موه‌لیده‌كانه‌وه
پاره له هاووڵاتیان وه‌رگیراوه، كه هه‌رجارێك بۆ هه‌ر ئه‌مپێڕێك بڕی 7 هه‌زار
دینار بووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌گشتی هاووڵاتیان ناڕه‌زاییان له‌باره‌ی
نرخی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه هه‌یه و پێیان وایه نرخه‌كه‌یان له‌سه‌ر گرانكراوه،
به‌مه‌ش هاووڵاتیان دووجار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و پێویسته دوو جۆر پاره‌ی كاره‌با
بده‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رایگەیاند، دوای
چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ئەمڕۆ بڕی بەرهەمهێنانی غاز
ئاسایی دەبێتەوە، بەمەش دۆخی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی
دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

