وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: خۆشحاڵم به ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نووس شێلی كیتلسن
جیهان 11:06 AM - 2026-04-08
axios
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا له باره‌ی ئازادكردنی رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكی له عیراق ده‌ڵێت: خۆشحاڵم
به ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی، شێلی كیتلسن، كه به‌م دواییانه له نزیك
به‌غدادی پایته‌ختی عیراق ڕفێندرابوو.
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێك له باره‌ی ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكی
له عیراق بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "خۆشحاڵم به ڕاگه‌یاندنی ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نووسی
ئه‌مریكی، شێلی كیتلسن، كه به‌م دواییانه له لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆرستی
بیانی كه تائیبی حزبوڵڵاوه له نزیك به‌غدادی پایته‌ختی عیراق ڕفێندرابوو".
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:
"وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوپاس و پێزانینی
خۆی ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی(FBI)، وه‌زاره‌تی جه‌نگ، كارمه‌ندانی ئه‌مریكا له
ئاژانسه جیاوازه‌كان و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق و هاوبه‌شه عیراقییهكانمان
ده‌كات بۆ هاوكارییه‌كانیان له‌ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادكردنیدا".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه سه‌ركه‌وتووه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی نه‌گۆڕی ئیداره‌ی
تره‌مپه به‌رامبه‌ر به سه‌لامه‌تی و ئاسایشی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی له هه‌ر كوێیه‌كی
جیهان بن، له ژێر سه‌ركردایه‌تیی سه‌رۆك تره‌مپدا، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نادادپه‌روه‌رانه
یان ڕفاندنی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی قبوڵ ناكرێت و به‌رده‌وام ده‌بین له به‌كارهێنانی
هه‌موو ئامرازێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌مریكی بۆ نیشتمان و لێپرسینه‌وه
له‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارن و خه‌ممان ڕه‌وییه‌وه كه ئه‌م هاووڵاتییه ئه‌مریكییه
ئێستا ئازاده و له كارداین بۆ پاڵپشتیكردن له‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی عیراق به‌جێبهێڵێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

