کتێبێکی دیجیتاڵیی بەبیانووی (بلە) بڵاوکرایەوە
کوردستان 10:33 AM - 2026-04-08
PUKMEDIA
بە بیانووی (بلە)وە
لە ساڵیادی کۆچی دوایی
مامۆستا برایم ئەحمەد-دا، ستران عەبدوڵلا لە
دووتوێی 84 لاپەڕەدا، کتێبێکی بە ناوی بە بیانووی (بلە)وە بەشێوەی دیجیتاڵی بڵاوکردەوە
کە کۆمەڵێک وتاری رۆژنامەوانییە بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەبارەی مامۆستا برایم
ئەحمەدەوە و لە قۆناغی جیاجیادا نووسراون.
لەوبارەیەوە ستران
عەبدوڵڵا نووسەر و رۆشنبیر دەربارەی کتێبە دیجیتاڵییەکەی بەوێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەم کتێبۆچکەیە ئەو وتارانەیە کــە
لــە مــاوەی جیاجیــا و بۆنــەی جیاجیــادا بــە ئیمــزای خــۆم، یــان بــە
ئیمــزای رەســمی ئــەو شــوێنانەی نوێنەرایەتیــم کــردوون، لەســەر مامۆســتا
برایــم ئەحمــەد (بلــە) نووســیومن، ویستم لەم رێگەیەوە پەرە بە فەرهەنگی
دیجیتالی بدەم.
راشیگەیاند: ڕەنگــە
لــە هەندێک لە وتارەکاندا، بــەهۆی سروشــتی کاری رۆژنامەوانیـی، بیرۆکــەی
دووبــارە هەبێت ، بــەڵام تێکڕایــان کــە لەمــاوەی چارەکــە ســەدەیەک
نووســراون، نوێنەرایەتــی یــەک ئاڕاســتە و یــەک فیکــریان کردووە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە و دابەزاندنی کلیک لێرە بکە:
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

