ڕفعەت عەبدوڵا: سەرۆك مام جەلال عیراقی لەدیكتاتۆرییەوە گواستەوە بۆ قۆناغی دیموكراسی
کوردستان 03:22 PM - 2026-04-06
راگەیاندنی ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەرۆك مام جەلال
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەكی كوردانەو یەكێتییانەوە یادی هەڵبژاردنی یەكەمین سەرۆك كۆماری كورد دەكەینەوە، كە بۆ یەكەم جار پێشمەرگەو دیپلۆماتكار، سیاسی و شۆڕشگێڕێكی كورد لەكۆشكی سەلامەوە، عیراقی لەدیكتاتۆرییەوە گواستەوە بۆ قۆناغی دیموكراسی و هەڵبژاردنی ئازاد، هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال، بۆ ئەم ئەركە مێژوییە شانازییەكی تربوو لەتۆماری خەبات و تێكۆشانی مام جەلالی رابەرمان.
دەقی پەیامەكە:
ئەمڕۆ بەشكۆو شانازییەكی كوردانەو یەكێتییانە یادی رۆژێكی مێژوویی دەكەینەوە كەیەكێتی و كورد، یەكەمین سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی كوردیان بەخشییە عیراقی دوای رووخانی دیكتاتۆرییەت، 6ی 4ی 2005 بەروارێكی پرشنگدارە لەڕۆژمێری عیراق و كوردستاندا بەوەی بۆ یەكەم جار پێشمەرگەو دیپلۆماتكار، سیاسی و شۆڕشگێڕێكی كورد لەكۆشكی سەلامەوە عیراقی لەدیكتاتۆرییەوە گواستەوە بۆ قۆناغی دیموكراسی و هەڵبژاردنی ئازاد.
هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال، بۆ ئەم ئەركە مێژوییە شانازییەكی تربوو لەتۆماری خەبات و تێكۆشانی مام جەلالی رابەرمان كەوەك هەمیشە بەگفتوگۆو سیاسەتی شێنەیی و لێكتێگەیشتن كێشەكانی چارەسەر دەكردو یارو نەیار شاهیدی ئەوەن كەكۆكەرەوەی سەرجەم عیراقییەكان بوو.
لەم یادە مێژوییەدا پیرۆزبایی لەیەكێتی و لەكوردستانیان و سەرجەم عیراقییەكان دەكەم و جەخت لەسیاسەتی پێكەوەیی و دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ حیكمەت و حەكیمی و پشودرێژییەكەی سەرۆك مام جەلال دەكەینەوە بۆ چارەسەركردنی گرفت و ئاڵۆزییەكان.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

