به هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی بازگه‌ی باوه مه‌حمود له خانه‌قین كرایه‌وه
کوردستان 12:10 PM - 2026-04-06
dijlah.tv
بازگه‌ی باوه مه‌حمود
به‌یانی ئه‌مڕۆ
6ی4ی2026 بازگه‌ی باوه مه‌حمود له قه‌زای
خانه‌قین به رووی جموجۆڵی بازرگانیدا كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی
سه‌وز له به‌غداد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازگه‌یه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران توانیویه‌تی ره‌زامه‌ندی ره‌سمی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بازگه‌یه وه‌ربگرێت،
كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بازگه‌كه به رووی هه‌موو جۆره كاڵایه‌كی
ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا كراوه ده‌بێت و ئاسانكاری ته‌واو بۆ هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان
ده‌كرێت.
سروه محه‌مه‌د
راشیگه‌یاند: ئه‌م كاره‌مان هه‌نگاوێكه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی بازرگانی له سنوری
پارێزگای دیاله و ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

