سەرۆکی هەواڵگری بەعس لەهەولێر کۆچی دواییکرد
کوردستان 01:09 PM - 2026-04-03
ئەژی عومەر
مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕژێمی بەعس و کەسی نزیکی سەدام حسێن و یەکێک لەهەرە تاوانبارترین کەسەکانی عیراق لە هەولێر کۆچی دوایکرد.
تاهیر جەلیل حەبوش، دوایین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری رژێمی سەدام حسێن پێش رووخانی رژێم، بەهۆی وەستانی دڵ لە هەولێر کۆچی دوایکرد، لەوبارەیەوە سالم جومەیلی ئەفسەر لە هەواڵگری سەردەمی بەعس، رایگەیاند: ناوبراو لەمزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پرسەی بۆ دادەنرێت.
تاهیر جەلیل حەبوس یەکێکە لەهەرە تاوانبارترینەکانی سەردەمی بەعس کەبەشدارە سەدان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و لە پڕۆسەی ئەنفال و ئەنفالی بارزانییەکان و کوشتنی چالاکانی سیاسی کورد و عەرەب و سەرکوتکردنی راپەڕین، تەنانەت ئەم تاوانبارە پێیوابووە ئەنفال پڕۆسەیەکی راست بووە و بۆ سەپاندنی یاسا بووە.
هاوکات، دوای رووخانی رژێمی بەعس، ئەمریکا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک دانابوو کە شوێنەکەی ئاشکرابکات، بەڵام کۆچی دوایی ئەم تاوانبار و لەیاسا هەڵهاتووە لە هەولێر بووە جێی پرسیار و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە ئایا چۆن؟ و بە چ شێوازێک داڵدەدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

