پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم: پاراستنی ژینگە ئەرکێکی نیشتمانییە
کوردستان 11:13 PM - 2026-04-02
PUKMEDIA
سەیرانگای دووکان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی هاوولاتیان دەکات و رایدەگەیەنێت:سەرەڕای دۆخی ناوچەکەمان، کە لە شەڕ و نا ئۆقرەیی بەدوور نییە، تکایە کاتێک لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان بۆ هەوای پاک و کاتێکی خۆش دەچنە دەرەوە، لە بیرتان نەچێت کە دەشت و دەر و چیا و ڕووبار و پۆند و جۆگە و دارستانەکان وەک ماڵی خۆتان بپارێزن.
لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەرزی بەهار و کاتی گەشت و سەیران هاتەوە، ئەمساڵ بەهۆی بارانی زۆر سروشتی کوردستان زیندوو بووەتەوە و زیاتر جوانییەکانی خۆی دەردەخات، سەرەڕای دۆخی ناوچەکەمان، کە لە شەڕ و نا ئۆقرەیی بەدوور نییە، تکایە کاتێک لەگەڵ خێزان و ئازیزانتان بۆ هەوای پاک و کاتێکی خۆش دەچنە دەرەوە، لە بیرتان نەچێت کە دەشت و دەر و چیا و ڕووبار و پۆند و جۆگە و دارستانەکان وەک ماڵی خۆتان بپارێزن.
راشیگەیاند: پاشماوەی گەشتەکانتان لەگەڵ خۆتان بهێننەوە و ژینگەی نیشتیمانی خۆتان پیس مەکەن، پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان، ئەرکێکی نیشتیمانییە و نیشانەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

