بەدیجیتاڵکردنی فەرمانگە دادییەکانی کەرکوک تاوتوێ دەکرێت
کوردستان 05:43 PM - 2026-03-31
وەزارەتی دادی عیراق
د. خالید شوانی و رێبوار تەها
ئەمڕۆ سێشەممە،
د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق، پێشوازی لە رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک کرد
و لە دیدارێکدا پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەت و حکومەتی خۆجێی کەرکوک بۆ
بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان باسی لێوەکرا.
هاوکات جەختکرایەوە
لەسەر مۆدێرنکردنی باڵەخانە و ژێرخانی فەرمانگە دادییەکانی پارێزگای کەرکوک و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئاسانکردنی
رێکارە کارگێڕییەکان بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێراتر مامەڵەکانیان رایی
بکەن.
هاوکات وەزیری داد ئاماژەی بە گرنگی
جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی و مۆدێرن کرد، کە ئامانج لێی زیادکردنی شەفافیەت و
کوالێتی خزمەتگوزارییەکانە.
ئەم هەنگاوانە
لە چوارچێوەی پلانی حکومەتدایە بۆ چاکسازی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و باشترکردنی
ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

