هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵڵا بۆ کۆچی دوایی لیوا جەمال ئەنوەر

پرسەنامە 04:48 PM - 2026-03-29
پێشمەرگەی دێرین لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز ئەرشیف

پێشمەرگەی دێرین لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز

ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز ناسراو بە (جەمالە سور)، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی‌ دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز ناسراو بە (جەمالە سور)م بیست.

بۆ ئه‌م كۆسته‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیم ئاڕاسته‌ی‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌و دۆستانی‌ دەکەم و لەخوای گەورە داواكارم کۆتایی ناخۆشی‌ بنه‌ماڵه‌و هەڤاڵانی بێت و ڕۆحی‌ كۆچكردو به‌به‌هه‌شتی‌ به‌رین شادبکات.

ڕفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە