هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی فەرماندە لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز
پرسەنامە 03:40 PM - 2026-03-29
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین هەڤاڵ لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
لە دڵەوە نیگەران بووم بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین هەڤاڵ لیوا جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری و فریاكەوتنی چەمچەماڵ.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی و هەڤاڵانی دەكەم و هاوبەشی خەمی بنەماڵە تێكۆشەرەكەیانم كە رۆڵیان لە خەباتی گەلەكەمان دیار و بەرچاوە.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

