دابەشکردنى نەوت دەستى پێکردەوە
کوردستان 12:02 PM - 2026-03-28
کوردسات نیوز
دابەشکردنی نەوت
وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆوە پڕۆسەى
دابەشکردنى نەوتمان لە مەڵبەندەکانى پێنج و شەشەوە دەستپێکردەوە.
سەلام عومەر وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: بەهۆى جەنگى نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا ماوەیەک دابەشکردنی
نەوتمان بەسەر شار و شارۆچکەکانی سلێمانیدا راگرتبوو و لە ئەمڕۆوە شەممە 28ى3ى2026 دەستمان بە
دابەشکردنى نەوت کردەوە.
راشیگەیاند: پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە مەڵبەندی شەشدا وەستا و ئەمڕۆ لە
مەڵبەندى پێنج و شەشەوە دەستمان بە دابەشکردنى نەوت کردەوە و بەغداد چەند نەوت بنێرێت، ئێمە دابەشى دەکەن.
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017دا کۆبۆنی نەوتیان بۆ ماوەی 8
ساڵ بۆ کراوە، هاوکات وەرگرتنی ئەم نەوتە کە بە بەشی ساڵی 2025 هەژمار دەکرێت و کۆتا
دابەشکردن دەبێت کە بەو کۆبۆنە وەربگیرێت، هەر خێزانێکیش ئەو کۆبۆنەی نەبێت نەوتی
پێنادرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانی رابردوو هەر خێزانێک لە ناوچە سنورییەکان
400 لیتر نەوت و بۆ ناو پارێزگاکانیش بڕی 200 لیتر نەوتیان پێدەدرا، لە بەرامبەر
هەر بەرمیلێک نەوتیشدا 104 هەزار دینار وەردەگیرا، بەڵام لە ئەمساڵدا ئەو بڕە
نەوتە بۆ ناو پارێزگاکان کەمکرایەوە بۆ 100 لیتر واتە نیو بەرمیل، کە لە بەرامبەردا
بڕی 31 هەزار دینار لەهاووڵاتییان وەردەگیرێت، ئەمەش نرخی پاڵپشتیکراوە لەلایەن
حکومەتی عیراقەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

