چیا کۆبانی بووە جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا
کوردستان 02:01 PM - 2026-03-27
ANF
چیا کۆبانی جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا
چیا کۆبانێ ئەندامی
فەرماندەیی گشتیی هەسەدە بەشێوەیەکی
رەسمی وەک جێگری فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا، دەستبەکار بوو.
ناوەندی
ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، ئەرک وەرگرتنی چیا کۆبانێ
(حەجی موحەممەد نەبۆ)، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 29ـی کانوونی
دووەمی نێوان دیمەشق-هەسەدەدا بووە.
ئاماژە بەوەش
دەکات: چیا کۆبانێ ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدە، بەشێوەیەکی رەسمی وەک جێگری
فەرماندەی فیرقەی 60ـی سوپای سوریا دەستبەکار بووە.
لە بەشێکی دیکەی
ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئەم ڕێکارە سەربازییە، لە چوارچێوەی ڕێکخستنی پەیوەندییە
سەربازییەکان و ئینتێگراسیۆنی هێزە سەربازییەکانی هەسەدەدا دێت، بۆ بونیادنانەوەی
بەرگری سوریا.
لە کۆتایشدا، ناوەندی
ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ، رایگەیاندووە: ئەم هەنگاوە، هەوڵەکان بە
ئاڕاستەی پتەوکردنی بەرگری ڕێکدەخات و لە ئاست کێشە ئەمنییەکاندا پەرە بە تواناکان
دەدات، کە هاوکات جەختکردنەوەیە لەسەر پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنیی و سەقامگیری
ناوچەکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

