کەشناسی هەرێم: بارانی بەلێزمە بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:37 AM - 2026-03-27
حەمە عومەر
بارانی بەلێزمە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشی
دوو رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: بارانی بەلێزمە بەردەوام
دەبێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت.
کەشناسی رایگەیاندووە: ئەمڕۆ هەینی 27ی3ی2026،ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت،
نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان
دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە
شێوەی لێزمە باران دەبێت، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی
باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
کەشناسی هەرێم
ئاماژەی بەوەشکردووە: پلەی گەرما بە 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە بارەی کەشی
سبەینێ 28ی3ی2026، کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات: ئاسمان هەوری تەواوبێت،
نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور و
باکوری ڕۆژهەڵات پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی
سیلیزی
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3
پلەی سیلیزی
سلێمانی 9 پلەی
سیلیزی
چەمچەماڵ 10 پلەی
سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی
سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی
سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

