كەشتییەكی نەوتهەڵگری توركی كرایە ئامانج
جیهان 10:08 AM - 2026-03-26
odatv
كەشتی نەوتهەڵگری ئاڵتورای توركی
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، كەشتی نەوتهەڵگری ئاڵتورای توركی، لە دەریای رەش، لەلایەن درۆنێكەوە كراوەتە ئامانج.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26 ـی 3ی 2026، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لەدەریای رەشەوە بیستراو میدیاكانی توركیا رایانگەیاند: كەشتییەكی نەوت بەناوی ئاڵتورا كە لە رووسیاوە بەڕێكەوتبوو، لەلایەن درۆنێكەوە كراوتە ئامانج و لەئەنجامدا زیان بەر كەشتییەكە كەوتووە.
ئەوەشیان راگەیاندووە: كەشتییەكە بڕی 140 هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو، لەئەنجامی تەقینەوەكەشدا ئاو چووەتە ناو ژووری مەكینەی كەشتییەكەو دواتر كەشتیی فریاكەوتن و تیمەكانی ئاسایش و پاسەوانی كەناراوەكان رەوانەی شوێنی رووداوەكە كران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

