ئاماری شه‌هیدو برینداره‌كانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
کوردستان 04:34 PM - 2026-03-25
PUKMEDIA
هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان
به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا 13 كه‌س شه‌هید بوون و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماری شه‌هیده‌كان
به‌هۆی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر لە رۆژی 7ی3ی2026،كارمه‌ندێكی ئاسایش شه‌هید بوو، هاوكات به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا پێنج ئه‌ندامیان شه‌هیدبوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌هێرشێکی رۆژی 12ی3ی2026 بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له مه‌لا قه‌ره له سنووری هه‌ولێر، سه‌ربازێكی ئه‌و وڵاته كوژرا.
هه‌روه‌ها له دوایین هێرشیشدا كه رۆژی 24ی3ی2026، ئه‌نجامدرا ،به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،" له دوو هێرشی مووشه‌كیدا بۆ سه‌ر دوو پێگه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌نی هه‌ریر له‌سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون، به‌مه‌ش ژماره‌ی شه‌هیده‌كان بۆ 13 شه‌هید به‌رزبووه‌وه.
ئاماری برینداره‌كان
هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، سێ كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر پێگه‌ی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا 20 ئه‌ندامیان بریندار بوون.
هاوكات له دواین هێرشیشدا كه بۆ سه‌ر دوو پێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌نجامدرا 30 پێشمه‌رگه بریندار بوون، كهبهكۆی گشتی برینداره‌كان 53 بریندار ده‌كات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژ به ئێران له 28ی2ی2026وه، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ندینجار ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه،" هیچ كاتێك هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نابێت له‌م جه‌نگه، به‌ڵكو هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ تاوه‌كو بهشێكبین له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه له رێگه‌ی گفتوگۆوه تاوه‌كو سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دووپاتی كردووه‌ته‌وه، به‌شێك نییه‌و نابێت له‌و جه‌نگه، به‌ڵكو مه‌به‌ستییه‌تی له‌رێگای دیپلۆماسییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

