بەهۆی گەمارۆی ئەمریكاوە كوبا تاریكە
جیهان 08:31 PM - 2026-03-22
میدیا جیهانییەكان
نەخشەی كوبا
بەهۆی گەمارۆی ئەمریكاوە، لەكوبا كارەساتی مرۆیی روودەدات و 10 ملیۆن كەس بێ كارەبان، هاوكات سەرجەم ئەو نەخۆشانەی لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد دابوون گیانیان لەدەستداوە.
میدیا جیهانییەكان رایانگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، گەمارۆی خستووەتەسەر كوباو رێگری لەچوونەناوەوەی نەوت بۆ وڵاتەكە دەكات و دەستی بەسەردا گرتووە، هەربەو هۆیەوە كارەبا لەكوبا كوژاوەتەوەو سەرجەم ئەو نەخۆشانەی لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد دابوون، گیانیان لەدەستدا.
راشیانگەیاند: بۆ سێهەمین جارە لەمانگی ئازاردا كارەبا لەكوبا دەكوژێتەوەو 10 ملیۆن كوبی بێ كارەبان و ژیانی كۆرپەلە تازە لەدایكبووەكان لە بەشی چاودێری چڕ و نەخۆشەكانی شوشتنی گورچیلە لەمەترسیدایە.
هاوكات رۆژی هەینی 20ی 3ی 2026، سەرۆكی كوبا رایگەیاند، ماوەی سێ مانگە كوبا هیچ بارێكی نەوتی پێنەگەیشتووە و نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە تەنها بە 40% ی ئەو سووتەمەنییەی كەپێویستیانە كار دەكەن و نەشتەرگەرییەكانیان دواخستووە، هاوكات دەرمانەكان بەهۆی نەبوونی ساردكەرەوەوە تێكدەچن.
لەهەمانكاتدا رووسیا تانكەرێكی نەوتی بە بڕی 730 هەزار بەرمیل بۆ كوبا نارد، بەڵام وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رێگرییان لێ كردو ئاڕاستەكەیان بەرەو ترینیداد گۆڕی، دواتریش ئەمریكا رێگری لە تانكەری دووەمی رووسیا بەناوی "سی هۆرس" كرد كە 200 هەزار بەرمیل دیزڵی هەڵگرتبوو، هاوكات ترەمپ رایگەیاند: كوبا دەڕووخێت.
لەلایەكی دیكەشەوە، نەتەوەیەكگرتووەكان هۆشداری داوەتە كوبا، كە رووبەڕووی داڕمانی مرۆیی دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

