رێبوار تەها پەیامێکى هاوخەمى بۆ شەهیدبوونى سەرمەد تەیب بەرزنجی بڵاوکردەوە
کوردستان 10:11 PM - 2026-03-21
نوسینگەى راگەیاندنى رێبوار تەها
رێبوار تەها
ئێوارەی ئەمڕۆ رێبوار تەها کە پارێزگارى کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی کەرکوکە، پێشوازیى لە تەرمی شەهید ئەفسەر سەرمەد تەیب بەرزنجی کرد و پەیامێکى هاوخەمى بڵاوکردەوە و
رایگەیاند: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ئەفسەر و ڕۆڵەی کەرکوک
(سەرمەد تەیب بەرزنجی)مان پێگەیشت، کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا لە ناو تەلاری
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لە بەغدادی پایتەخت شەهید بوو.
دەقى پەیامەکە:
بە خەم و
پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی ئەفسەر و ڕۆڵەی کەرکوک (سەرمەد تەیب
بەرزنجی)مان پێگەیشت، کە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا لە ناو تەلاری دەزگای
هەواڵگری نیشتمانی لە بەغدای پایتەخت شەهید بوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ
پێشوازیمان لە تەرمی پیرۆزی کرد و سەرەخۆشیمان لە بنەماڵە و کەسوکارە بەڕێزەکەی
کرد.
لێرەوە سەرەخۆشی
لە بەڕێز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و ئەفسەران و کارمەندانی دەزگاکە دەکەین.
داواکارین لە
خوای گەورە شەهید بە ڕەحمەتی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە بنەماڵە و کەسوکاری
ببەخشێت.
إنا لله وإنا
إليه راجعون..
ڕێبوار تەها
پارێزگاری کەرکوک
سەرۆکی لیژنەی
باڵای ئەمنی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

