يه‌كێتی بڕیاری تاكلایه‌نه بۆ پرسه چاره‌نوسسازه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
کوردستان 01:22 PM - 2026-03-17
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە دژی ئەوەبووە ژیان و گوزرەرانی خەڵک بۆ مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێت و لەوپێناوەشدا هەوڵی زۆری داوە، هاوکات بەغدادی بەقوڵایی ستراتیژی کارکردن داناوەو پێیوابووە پێویستە کێشەکان لەوێوە چارەسەربکرێن، لەم بارودۆخەی ئێستاشدا رێگریکردن لە هەناردەکردنەوەی نەوت بەبڕیارێکی نادروست و تاکلایەنانە دەزانێت.
سه‌رۆك بافڵ: نابێت حكومه‌تی هه‌رێم تاك لایه‌نانه بڕیار بدات
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لهپهیامێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: نابێت
ئه‌و بڕیارانه‌ی كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووس و ژیانی گه‌له‌كه‌مان،
به شێوه‌یه‌كی تاكلایەنانە بدرێن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی بنكهفراوانه
و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
سه‌رۆك بافڵ راشیگه‌یاند:
ئێستا كاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆماركردنی خاڵی سیاسی نییه، خه‌ڵكه‌كه‌مان شایه‌نی
ئه‌وه‌یه كه ژیانێكی سه‌قامگیری هه‌بێت و له‌كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌ربگرن،
ئێستا كاتی یه‌كڕیزییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه گه‌ورانه‌ی كه ده‌كرێت
تووشمان ببن و ئێمه پاڵپشتی له دیالۆگی بنیاتنه‌رانه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان
له به‌غداد و هه‌ولێر بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عیراق.
پێویستە لە بەغدادەوە کێشەکان چارەسەربکرێن
لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەڵک گرنگترین ناوەندە و هەرگیز ناچێتە
ژێر باری هیچ جۆرە بڕیارێکەوە کە هاووڵاتی و مووچەخۆران باجەکەی بدەن.
لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند :
پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی تەئکیدکردنەوەیە لەوەی کە بۆ یەکێتی خەڵک سەنتەرە و
پێویستە هەر کارێک کە دەکرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بێت، لەئێستاشدا کە
بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەڕووی سیاسی
وئابوورییەوە ناسەقامگیرن، پێویستە زیاتر بیر لەبەرژەوەندی خەڵک بکرێتەوە نەک بەبڕیاری
سیاسی و حزبی چارەنووسی میللەتەکەمان بخرێتە مەترسییەوە.
راشیگەیاند: یەکێتی هەمیشە دژی ئەوەبووە کە ژیان و گوزرەرانی خەڵک بۆ
مەرامی سیاسی بەکاربهێنرێت، بۆیە هەمیشە رامانگەیاندووە، کە بەغداد قوڵایی
ستراتیژی کارکردنمانە و پێویستە لە بەغدادەوە کێشەکانمان چارەسەر بکەین نەک بە
پێچەوانەوە
لەبارەی هەناردەکردنەوەی بەشێک لە نەوتی عیراق لەڕێگەی بۆرییە
نەوتەکانی هەرێمی کوردستانەوە لوقمان وەردی ئاماژەی بەوەکرد: دروستکردنی هەر لەمپەڕێک بۆ هەناردەکردنی نەوت
کارێکی خراپە و کاریگەری دەبێت لەسەر مووچەی مووچەخۆرانمان، بۆیە یەکێتی بەهیچ
شێوەیەک ناچێتە ژێر باری بڕیارێک کە هاووڵاتی و مووچەخۆران باجەکەی بدەن، بەپێچەوانەوە
پێمان وایە رێگریکردن لە هەناردەکردنەوەی نەوت بڕیارێکی نادروست و تاکلایانەیە.
دانوستان چاره‌سه‌ره نه‌ك دژایه‌تی و ركابه‌ری
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رایدەگەیەنێت: گرنگه هه‌ولێر و به‌غداد گفتوگۆ و دانوستان بكه‌نه سه‌رچاوه‌ی
چاره‌سه‌ر و دووربكه‌ونه‌وه له تۆمه‌تبار كردنی یه‌كتر، چونكه دواجار گه‌له‌كه‌مان
زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی روونن و هه‌ر پرسێك
خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌مان بكات، یه‌كێتی پشتیوانی ده‌كات، بۆیه بێ لایه‌نی له‌م
بارودۆخه‌ی كه هه‌یه باشترین بژارده‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌ناو
ماڵی خۆمان و پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌مان بێت.
راشیگه‌یاند: به‌شداریكردن له جه‌نگه‌كه راسته‌وخۆ بێت
یان ناڕاسته‌وخۆ، ژێرخانی ئابووری وڵات به ته‌واوه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و مه‌ترسی
جددی له‌سه‌ر ئاسایشی وڵات دروست ده‌كات، بۆیه گرنگه هه‌ولێر و به‌غداد گفتوگۆ و
دانوستان بكه‌نه سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ر و دووربكه‌ونه‌وه له تۆمه‌تبار كردنی یه‌كتر،
چونكه دواجار گه‌له‌كه‌مان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
بەهۆی داخستنی گەروی هورمزەوە، جیهان رووبەڕوی کەمی وزە بووەتەوە و نرخی نەوتیش لە
بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، ئەمریکاش هەوڵدەدات زۆرترین بڕی نەوت هەناردە بکرێت و
نرخەکەی سەقامگیر بێت، لەم چوارچێوەیەشدا سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکانگیرە
لەگەڵ سیاسەتی جیهانی نەوت، هاوکات بەرژەوەندی هاووڵاتیانیش وادەخوازێت لە ئێستادا
لەمپەر بۆ هەناردەی نەوتی عیراق دروست نەکرێت و قەیرانێکی دیکە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ
سەرهەڵنەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

