وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەداتەوە
کوردستان 09:42 AM - 2026-03-17
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەت سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عیراق
وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: هەڵوێستێكی سیاسی و حزبی بووە و هەوڵدەدەین بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كەركوك - جەیهان دەستپێبکەینەوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبی بووە و هەوڵدەدەین بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی كەركوك - جەیهان دەستپێبکەینەوە.
وەزارەتەكە راشیگەیاند: هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا كارەكان تەواوبكرێت و راستەوخۆ نەوتی كەركوك هەناردە بكرێت، داواشمانكردووە بەشێوەی كاتی بۆری بەستنەوەی وێستگەی سارلوا لە كەركوك بە وێستگەی فیشخابور بەرەو بەندەری جەیهان بەكاربهێنرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، ئەگەر نەوتی بەرهەمهێنراو زیاد بكرێت رێژەی هەناردەكردن دەگاتە 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئەوەشی روونکردووەتەوە، بەپێی رێككەوتنی بۆری عیراق و توركیا ئەو بۆرییە دامەزراوەیەكی حكومەتی فیدراڵە و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین بە هەڵوێستی خۆیدا بچێتەوە بۆ رێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

