داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی 72 سەعاتی دیکە درێژکرایەوە
عیراق 10:34 PM - 2026-03-16
فلای رادار
ئاسمانی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە
ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئازاری 2026، دەسەڵاتی
فڕۆکەوانی مەدەنی عیراق درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عیراقی بۆ ماوەی 72
سەعاتی دیکە راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراق،
رایگەیاند: بڕیاریانداوە داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ هەموو فڕۆکە هاتوو و رۆیشتوو و
ترانزێتییەکان بۆ ماوەی 72 سەعات درێژبکرێتەوە، کە لە سەعات 12:00ی پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ دوو شەممە 16ی ئازاری 2026 دەستپێدەکات، تا سەعات 12:00ی پاشنیوەڕۆی پێنج شەممە
19ی ئازاری 2026، وەک رێکارێکی کاتی و خۆپارێزى.
لە راگەیەنراوەکەدا
هاتووە: ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی
ناوچەکە دراوە و بەگوێرەی پێشهاتە نوێیەکان، بڕیارەکە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى عیراق رۆژی شەممە 28ى2ى2026
داخستنی ئاسمانی عیراقی راگەیاند، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کە تارانی
پایتەختی ئێران و شارەکانی دیکەی ئێرانیان کردە ئامانج، هەروەها زۆربەی وڵاتانی
دیکەی ناوچەکە ئاسمانی خۆیان داخست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

