وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لەهەرێم دەكات دەست بەهەناردەكردنی نەوت بكاتەوە
کوردستان 01:31 PM - 2026-03-15
PUKMEDIA
وەزارەتی نەوتی عیراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لەهەرێمی كوردستان دەكات دەستبەجێ دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكاتەوە، دووپاتیشی دەكاتەوە دەكرێت دوای هەناردەكردنەوەی نەوت، مەرجەكانی هەرێم گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت.
وەزارەتی نەوتی عیراق لەراگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە: كەمەرجەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان پەیوەندی بەنەوتی خاوەوە نییە، راشیدەگەیەنێت: دەكرێت دوای هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە گفتوگۆ لەسەر مەرجەكانی هەرێم بكرێت.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەشدا، وەزارەتی نەوتی عیراق داوا لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەكات دەستبەجێ دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

