هێرشە درۆنییەکانی شەوی رابردووی هەرێم زیانی گیانی لێکەوتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-03-15
GK
هێرشە درۆنییەکانی هەولێر
شەوی رابردوو چەند هێرشێکی درۆنی کرایە سەر سلێمانی و هەولێر و کۆیە و بەپێی زانیارییەکان هێرشەکانی سلێمانی و کۆیە زیانی گیانی نەبوەو هێرشەکەی سەر هەولێریش 13 کەس تێیدا بریندرابوون.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو دەنگی دوو تەقینەوە لە سلێمانی بیسترا، لەبارەیەوە عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: ئەو دەنگانەی لە ئاسمانی سلێمانی بیستران، تێکشکاندنی دوو درۆن بووە و هیچ زیانێکی نەبووە، کە لە نزیک هێزەکانی 70 خراونەتە خوارەوە و دەنگەکەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی درۆنەکانەوە بووە.
هاوکات هەر شەوی رابردوو هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر و بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکەوە لە هەولێر راگەیەندراوە، لە هێرشەکاندا 13 كەس برینداربوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا لە هەولێر، كه خەڵكی جوتسایدی باداوان و برینەكانیان زۆر قورس نین.
لەلایەکی تریشەوە کۆیەش لە هێرشی شەوی رابردوو بێبەش نەبوەو لەو باریەوە عەلی عەبدوڵا، بەرێوبەری پۆلیسی كۆیە رایگەیاندوە: سەعات 11 و 30 دەقیقەی شەوی رابردوو دەنگی سێ تەقینەوە لە سنووری كۆیە بیستراوە، بەڵام هیچ بۆردومانێك بەر سەنتەری شارەكە نەكەوتووەو هیچ ئاسەواری تەقاندنەوەیەكیش لەسەنتەری شارەكە نەكەوتۆتە خوارەوە .
ئەمەش لە کاتێکدایە لەسەرەتای دەستپێکی شەری ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، کە زیاتر لە 15 رۆژی خایاندووە، هەرێمی کوردستان و عیراقیش لە هێرشی درۆنی بێبەش نەبون و ناوە ناوە هێرشی درۆنی دەکرێتە سەر شارەکانی هەرێم، بەتایبەت سلێمانی و هەولێر و گیانلەدەستدان و برینداری لێکەوتۆتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

