سودانی: هێرشی سەر نوسینگە دیپلۆماسییەکان لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر عیراق دەبێت
عیراق 11:15 PM - 2026-03-14
واع
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگ لە ناوچەکە دەدات و دووپاتیشی دەکاتەوە، مەترسییەکان نزیکە، کە هەڕەشە لە ژێرخانی وڵات و وزە دەدات، هۆشداریش لە هێرشی سەر نوسینگە دیپلۆماسییەکان دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق، سودانی لە میانی پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستایانی ئاینی رایگەیاندووە: بەهۆی بەردەوامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، دۆخی ئەمنی ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، لەم کاتەشدا دەوڵەت تاکە لایەنی رەسمی وڵاتە کە بڕیار لە بارەی جەنگ بدات.
سودانی ئاماژەی بەوەشکردووە: بۆردومانکردنی نوسینگە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق، وڵات دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە دەوڵەت لە رێگای دامەزراوە دەستورییەکانییەوە بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی هەموو ئەو کەسانەی لەم کردەوانە تێوەگلاون ،چونکە ئەو کردەوانە قبوڵ نەکراوە.
سەرۆکوەزیرانی عیراق دووپاتیشی کردووەتەوە: ئەرکی دەوڵەتە ئەوەیە رێگری لە هەموو ئامرازەکانی توندوتیژیی بکات، لەم چوارچێوەیەشدا هێزە ئەمنییەکان چەندین کردەوەیان دژ بەپێگە ئابوریی و نوسینگە دیپلۆماسییەکان پوچەڵ کردووەتەوە.
لە کۆتایشدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق، داوای کردووە هەموان پشتگیری لە ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و توندڕەوی، کار بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

