شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12
GK
هێرش بۆ سەر هەولێر
شەوی رابردوو، 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر و پارێزگاری شارەکەش
ئاشکرای دەکات سەرجەمیان تێکشکێندراون و هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو 17 هێرشی جیاواز بۆ سەر سنووری
پارێزگای هەولێر ئەنجامدراون.
پارێزگار
ئاماژەی بەوەش کرد: سەرجەم هێرشەکان لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بوون و
ئاراستەی ناوچە جیاوازەکان کراون بۆ تێکدانی ئاسایشی شارەکە.
لە بارەی
زیانەکانی هێرشەکانیش، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: سەرجەم درۆنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی
ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانانەوە لە ئاسماندا تێکشکێنراون و خراونەتە خوارەوە.
دووپاتیشی
کردەوە: بەهۆی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانەوە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە، تەنیا
لە چەند شوێنێک زیانی ماددی بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەی درۆنە تێکشکاوەکان
دروست بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

