کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێت

کوردستان 11:09 AM - 2026-03-10
لۆگۆی زانکۆی سلێمانی و مەڵبەندی دیراساتی گشتی PUKMEDIA

لۆگۆی زانکۆی سلێمانی و مەڵبەندی دیراساتی گشتی

زانکۆی سلێمانی

کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە رۆژانی 20و21ی10ی2026، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی شۆڕشی نوێ لە باشوری کوردستان(1976-1991)، بە دروشمی شۆڕشی نوێ ئەستەمی گۆڕی بۆ راستی رێکدەخات،لە رۆژی 11ی3ی2026 تاوەکو 1ی5ی2026،دەست بە وەرگرتنی پوختەی  توێژینەوەکان دەکرێت.

ئامانج لە کۆنفرانسەکە، خوێندنەوەیەکی نوێ و ئەکادیمیە بۆ دەستپێک و سەروەری و ئامانجەکانی ئەو شۆڕشە، ئەمە جگە لەوەی هەلی بەیەکگەیشتنی توێژەران و ئەکادیمیانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی دەڕەخسێنێت و هانی مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران دەدات بۆ گرنگیدان و دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی شۆڕش،کە لایەنە مێژوویی و فەلسەفە و کۆمەڵایەتی و جوگرافیا و چەندین لایەنی دیکە لە خۆ دەگرێت.

کۆنفرانسەکە لەئەمڕۆوە دەست بەکارەکانی دەکات و سبەینێ 11ی3ی2026 تاوەکو 1ی5ی2026،دەست بە وەرگرتنی پوختەی  توێژینەوەکان دەکرێت ، رۆژی 11ی5ی2026 تاوەکو 11ی8ی2026 توێژینەوەکان وەردەگیرێن، هاوکات رۆژی 12ی9ی2026 وەڵامی توێژینەوە پەسەند کراوەکان دەدرێتەوە، رۆژانی 20و21ی10ی2026، کۆنفرانسەکە لە هۆڵی کۆنگرێس لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە