کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و نمەباران دەبارێت
کوردستان 10:34 AM - 2026-03-10
PUKMEDIA
نمەباران
بهڕێوهبەرایهتی
گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند
و بەپێی پێشبینیەکە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە، نمە باران دەبارێت لەگەڵ بارینی
کەمێک بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.
کەشناسی
رایگەیاندووە: ئەمڕۆ 10ی3ی2026، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
پەیوەست بە
پێشبینییەکان بۆ سبەی چوارشەممە 11ی3ی2026، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و
هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچەی
جیا جیا و بارینی کەمێک بەفر لە سەر لوتکەی شاخە بەرزەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی
هەرێم.
هاوکات، پلەی
گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 16 پلەی
سیلیزی
پیرمام 11 پلەی
سیلیزی
سۆران 14 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران
سفر پلەی سیلیزی
سلێمانی 14
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15
پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی
سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 15
پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19
پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

