دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر لەسلێمانی لەزیادبووندایە
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-09
کۆمانیایەکی دانانی سیستمەکە
سیستمی سۆلار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: دانانی سیستمی بهرههمهێنانی كارەبا له وزەی خۆر (سۆلار) لە زیادبووندایە، بەجۆرێک ئاماری بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە زیاتر لە سێ هەزار بەکارهێنەر.
لەڕاگایەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە: بەپێی ئامارەكانی بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی، رۆژ لەدوای رۆژ هاووڵاتیان روو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە زیاتر لە (84) مێگاوات كارەبا.
ئاماژەبەوەشکراوە، بە پێی كۆتا ئامار تا بەرواری 8ی3ی2026 ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی ووزە_نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتوەتە 3 هەزار و 110 هاوبەش و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە (84) مێگاوات.
هاوکات، لەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە (2562) هاوبهشی #ماڵان و (443) هاوبەشی #بازرگانی و (15) هاوبەشی #پیشەسازی و (85) هاوبەشی كشتوكاڵی و (5) هاوبهشی میریین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

