هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆکۆچی دوایی جەمالی شەرعی

پرسەنامە 09:57 AM - 2026-03-08
(جەمال عەزیز عوسمان) ناسراو بە(جەمالی شەرعی) PUKMEDIA

(جەمال عەزیز عوسمان) ناسراو بە(جەمالی شەرعی)

پەیامی هاوخەمی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی جەمال شەرعی باوکی کاک پێشەواو کاک شوان .

دەقی پەیامەکە..

بەداخەوە، کاک (جەمال عەزیز عوسمان) ناسراو بە(جەمالی شەرعی) باوکی برایانی ئازیز، (کاک پێشەواو کاک شوان)، کۆچی دواییکرد.

کۆچکردوو کەسایەتیەکی دیاری سلێمانی و سەرمایەدارێکی نیشتمانپەروەرو بەخشندە بوو، لەخەباتی پێشمەرگایەتیشدا لەشاخ هەمیشە پشتیوان و هاریکاری شۆڕش و پێشمەرگە بووە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵەو کەسوکارو دۆستانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای گەورەو میهرەبان، گیانی بەبەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت.

ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە