خانمی یەكەم هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا دەردەبڕێت

پرسەنامە 08:09 PM - 2026-03-06
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عیراق PUKMEDIA

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عیراق

پرسەنامە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عیراق پەیامێكی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا بڵاوكردەوە، كەئەمە دەقەكەیەتی: 

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكی مامۆستا (شێخ حسێن شێخ مستەفا)، زۆر غەمباربووم. 

مامۆستا شێخ حسێن جێ پەنجەیەكی جوانی بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە جێهێشت وەك پێشەنگی بەخشین و دڵسۆزیی و خەمخۆری، بۆ هەتایە ناوی لەدڵ و ویژدانی خوێندكارەكانی و كەرتی پەروەردە و فێركردن، بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە. 

پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و كەسوكارەكەی و یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە