عیماد ئەحمەد پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەكات
پرسەنامە 07:06 PM - 2026-03-06
PUKMEDIA
پرسەنامە
عیماد ئەحمەد، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و شێخ دلێر شێخ مستەفا دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان: كاك شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و كاك شێخ دلێر شێخ مستەفا
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی تێكۆشەری دێرین و مامۆستا ( شێخ حسێن شێخ مستەفا )ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
مامۆستا شێخ حسێن لەبنەماڵەیەكی هەرە دڵسۆز و نیشتیمان پەروەری كوردستان و ناوچەی قەرادەخە كە لەهەموو شۆڕش و نەبردییەكانی گەلی كورد و ناوچەكەدا هەمیشە لەڕیزی پێشەوە ئامادە بوون ، خوالێخۆش بوو خۆشی چ وەك مامۆستا و چ وەك بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پەروەردەكارێكی بێ وێنە بووە و خزمەتێكی بەرچاوی خوێندكاران و خوێندنی كردووە و جێگا دەستی زۆر روون و دیارە…
هەربۆیە بەلەدەستدانی مامۆستا و تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا شێخ حسێن زۆر دڵتەنگ و نیگەرانبووین…
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی كەسوكارو بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوبەشی ماتەمتانم…
لەخوای گەورە داواكارین گیانی پاكی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شادبكات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
عیماد ئەحمەد
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

