پەیامی هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵا بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا
پرسەنامە 02:41 PM - 2026-03-06
PUKMEDIA
مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا
ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و شێخ دلێر شێخ مستەفا دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان.. كاك شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك)
كاك شێخ دلێر شێخ مستەفا بەداخێكی زۆرەو هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا (شێخ حسێن) برای بەڕێزتانم بیست، مامۆستا، كەسایەتیەكی دیاروو لەكەرتی پەروەردەشدا وەك بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی جێگە دەستی دیارەو خزمەتێكی شایانی كردووە.
پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو گشت خزمان و كەسوكار دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم ئارامی و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشت شاد بكات.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

