هاوخەمی سەرۆك بافڵ بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا
پرسەنامە 02:28 PM - 2026-03-06
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی ،سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و شێخ دلێر شێخ مستەفا دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
برای بەڕێزمان كاك شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێز كاك شێخ دلێر شێخ مستەفا
بەداخ و خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، كەسایەتی دیار و برای جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكار و بنەماڵە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە رۆڵ و پێگەتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردایەتی و چاكە و خزمەتی گشتی دیار و بەرچاوە و مایەی شانازیمانن.
لەخوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەكتان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

