سبەینێ پشووی رەسمییە
کوردستان 09:19 AM - 2026-03-04
PUKMEDIA
پشوو
سبەینێ پێنجشەمە 5ی3ی2026 ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردە، کە لە ساڵی 1991 لە دژی رژێمی دیکتاتۆری عیراق راپەڕی، بەو بۆنەیەشەوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی رەسمی.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:" رۆژی پێنجشەممە 5ی3ی ئه‌مساڵ به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991ه‌وه پشوی رەسمی ده‌بێت و لەخشتەی پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمییشدا رۆژی ئەو بۆنەیە بە پشوو دیاریکراوە.
له په‌رله‌مانی كوردستاندا ئه‌و رۆژه به‌یاسا كراوه‌ته پشوو، هاوکات له ته‌واوی فه‌رمانگه حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.
لە 5ی ئاداری ساڵی 1991ی گەلی کوردستان بە پشتیوانی هێزی پێشمەرگە راپەڕینی دژی رژێمی بەعس دەستپێکرد و تا 20ی ئازار تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان رزگار کران، ئەندازیاری راپەرین-یش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بە پشتیوانی هیزەکانی نێو بەرەی کوردستانی، باشووری کوردستان لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری پاککرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

