عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
عیراق 01:51 PM - 2026-03-02
فلای رادار
ئاسمانی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئازاری 2026 دەسەڵاتی فڕۆکەوانی
شارستانی عیراق درێژکردنەوەی ماوەی داخستنی ئاسمانی عیراقی بۆ ماوەی 48 سەعاتی دیکە
راگەیاند.
لە بەیاننامەیەکدا، دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى
عیراق رایگەیاند: بڕیارماندا داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ هەموو فڕۆکە هاتوو و رۆیشتوو
و ترانزێتییەکان بۆ ماوەی 48 سەعات درێژبکەینەوە، کە لە سەعات 12:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی
دووشەممە 2ی ئازاری 2026 دەستپێدەکات، تاوەکو سەعات 12:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4ی
ئازاری 2026، وەک رێکارێکی کاتی و خۆپارێزی.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای
هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنییە و لە ژێر رۆشنایی پێشهاتەکان و گرژییەکانى
ناوچەکەیە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى عیراق رۆژی شەممە 28ى2ى2026
داخستنی ئاسمانی عیراقی راگەیاند، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کە تارانی پایتەختی
ئێران و شارەکانی دیکەی ئێرانیان کردە ئامانج، هەروەها زۆربەی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە
ئاسمانی خۆیان داخست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

