هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز

پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

مەکتەبی  سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (شێرزاد حافز) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین کاک شێرزاد حافز شەریف

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان  و پەرلەمانتاری پێشووتری  کوردستان ،کاک شێرزاد حافز ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هاوڕێیان و خانەواده سەربەرزەکەتان  دەکەین 

لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت

انا للەو انا الیەراجعون 

مەکتەبی  سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە