پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک لە گەڕەکى نەورۆز
بە هەوڵی پارێزگاری كەركوك، كێشەی دانیشتووانی گەڕەكی نەورۆز
چارەسەردەكرێت و دانیشتووانی گەڕەكەكەش دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە پێداگریكردن لە
مافەكانیان، خێوەتی مانگرتنیان هەڵگرت.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، راگەیاند:
هەوڵدان بۆ چارەسەكردنی كێشە و گرفتی هاووڵاتییان بەبێ جیاوازیی، كارێكی لەپێشینەی
ئیدارەی كەركوكە، وتیشی: دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان دانیشتووانی
گەڕەكی نەورۆز و سوپای عیراق، بەشێوەیەكی مەیدانیی سەردانی گەڕەكەكەمان كرد و دوای
پەیوەندیكردنمان بە سوپاسالاری عیراق، توانیمان رێگری لە دەركردنی خێزانەكانی نێو
ئەو گەڕەكە بكەین و دواتر فەرمان بە كشانەوەی هێزەكانی سوپا كرا، چونكە سوپا
بیانووی ئەوەی دەهێنایەوە كە خاوەندارێتیی ئەو خانووانە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی
بەرگریی عیراق، وتیشی: بەپێی بڕیاری 320ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كە لە ساڵی
2022 دەرچووە، تەواوی خانووەكانی گەڕەكی نەورۆز لەسەر ئەو كەسانە تاپۆ دەكەین كە
تێیدا نیشتەجێن.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

