هاوخەمی ڕفعەت عەبدوڵڵا بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین شێرزاد حافز

پرسەنامە 04:42 PM - 2026-03-01
 پێشمەرگەی دێرین- شێرزاد حافز PUKMEDIA

پێشمەرگەی دێرین- شێرزاد حافز

ڕفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ (شێرزاد حافز)، پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی کەسوکارەکەی کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ (شێرزاد حافز)م بیست، خوالێخۆشبوو لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەرو تێکۆشەربوو لەژیانی پێشمەرگایەتی و ئیداریدا هەڵکەوتوو سەرکەتوو بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو  هەڤاڵانی دەکەم و ئومێدەوارم هاوخەمی خزمان و دۆستانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنی بنەماڵەکەیان.

ڕفعەت عەبدوڵڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە