هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی د.رەفیق سابیر
پرسەنامە 02:46 PM - 2026-02-28
PUKMEDIA
پرسەنامە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری
گەورە د. رەفیق سابیر پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی
کەسوکار و ناوەندی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردی دەکات.
دەقی هاوخەمییەکەی مەکتەبی سیاسی:
بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری گەورە د. رەفیق سابیر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و خزمانی و هەروەها ناوەندی رۆشنبیری و ئەدەبی کوردی دەکەین .
مامۆستا رەفیق ، خاوەنی لاوکی هەڵەبجە، جگە لەوەی شاعیرێکی ناودار و داهێنەری کورد بوو، تێکۆشەر، پێشمەرگە و نووسەرێکی ئازادیخواز و ئەندێشمەندی کوردستانیی بوو کە هەمیشە لە سەنگەری داکۆکی لە مافی گەلەکەی و لە سەنگەری دیموکراتی و دادپەروەری جێی گرتبوو، کتێب نووسراوەکانیشی لەم بارەیەوە پەرتوکخانەی کوردی دەوڵەمەند کردووە.
یادی د. رەفیق سابیر هەمیشە زیندووە و رۆحی شاد بێت
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

