گەمارۆی سەر کۆبانێ هەڵدەگیرێت

کوردستان 07:29 PM - 2026-02-27
دەروازەی کۆبانێ میدیاکان

دەروازەی کۆبانێ

رۆژئاڤا

 لێکتێگەیشتنی نێوان هێزەکانی ناوخۆی حکومەتی دیمەشق و ئاسایشی ئیدارەی خۆسەر، چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە ،گەمارۆی سەر کۆبانێ بە تەواوی هەڵدەگیرێت.

ئەمڕۆ 27ی2ی2026، لێکتێگەیشتنی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حکومەتی دیمەشق و فەرماندەیی ئاسایشی کۆبانێ چووە بواری جێبەجێکردن و هەردوولا تاوتوێی میکانیزمەکانی یەکخستنی پەیکەری ڕێکخستن و کارگێڕیی هێزەکانیان کرد، بەو جۆرەی لەگەڵ ئەو سیستمانەی لە وەزارەتی ناوخۆ کاریان پێدەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکان، لە ڕۆژی  یەکشەممە 1ی3ی2026وە، گەمارۆی سەر کۆبانێ بە تەواوی هەڵدەگیرێت، ڕێگاکان دەکرێنەوە، سوپا بۆ خاڵە دیاریکراوەکانی یان شوێنی کۆبوونەوەکان لە سەربازگەکانیان دەگەڕێنەوە، هەروەها هێزەکانی ئاسایشی گشتی، بە هێزەکانی ئاسایشیشەوە، لەو خاڵانە بڵاودەبنەوە، کە لەسەری ڕێککەوتوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە