بڕیاری راگرتنی گواستنه‌وه‌ی زێڕ‌ و مۆبایل له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم هەڵوەشایەوە

کوردستان 12:52 PM - 2026-02-26
فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر PUKMEDIA

فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر

فڕۆكەخانەی سلێمانی هەولێر

ده‌سه‌ڵاتی فڕ‌ۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق داوای  هەڵوەشانەوەی قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی زێڕ‌ و مۆبایل له‌ رێگه‌ی هه‌ردوو فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات.

دوێنێ 25-2-2026 ده‌سه‌ڵاتی فڕ‌ۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عیراق  به‌نوسراوێك داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی زێڕ‌ و مۆبایل له‌ رێگه‌ی هه‌ردوو فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەهۆی نەبونی ئۆفیسی ده‌زگای پێوانه‌سازیی و كۆنترۆڵی جۆریی فیدراڵی له‌هه‌ردوو فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ پشكنین بۆ زێڕ‌ ئەو بڕیارە درابوو، لەکاتێکدا له‌فڕ‌ۆكه‌خانه‌كانی به‌غداد، به‌سره‌، نه‌جه‌ف و كه‌ركوك، ئۆفیسی پێوانه‌سازیی فیدراڵی (سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان) پشكنین بۆ زێڕ‌ی هاورده‌كراو ده‌كات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە