ئاسایشی ههرێم نزیكهی 700 كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهناو دهبات
هەواڵ 02:42 PM - 2026-02-24
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی دەزگای ئاسایشی هەرێم
لەماوەی ساڵی 2025 دا ئاسایشی هەرێم دەستدەگرێت بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی
هۆشبەردا و کەخۆی لە 17 جۆردا دەبینێتەوە کە لە نزیکەی 700 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و
نزیکەی 400 هەزار دەنکە حەب و دەرزی و ماددەی شل و جۆریتر پێکهاتوون و وا بڕیارە
ئەمڕۆ لە کارگەی
چیمەنتۆی گاسن لە بازیان بەشێوازێکی تەندروست لەناوببرێن و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی
هەرێمیش دەڵێت: بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی بەکارهێنەرانی سەرجەم ماددەکان کەمی
کردووە.
عەقید کارزان شێرکۆ وتەبێژی
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکانی میدیا لەبارەی
لەناوبردنی ماددەی هۆشبەرەوە رایگەیاند: کۆی ئەو مادانەی ئەمڕۆ لەناودەبرێت لە
ساڵی 2025 دا دەستیانبەسەردا گیراوەو لەلایەن دادگاوە بڕیاری لەناوبردنی دراوە کە
لە 184 دۆسیەدا خۆی دەبینێتەوە، کە بە وردی ناو و سەرجەم رێژەکان بڵاودەکەیەنەوە.
ماددە
دەستبەسەرداگیراوەکان:
410 کیلۆ و 408
غم و 750 ملغم کریستاڵ
35 کیلۆ و 987
غم و 250 ملغم تلیاک
29 کیلۆ و 62
غم و 400 ملغم حەشیش
3 کیلۆ و 488
غم روەکی حەشیش
3 کیلۆ و 340
غم ماریوانا
یەک کیلۆ و 14
غم و 96 ملغم هیرۆین
180 کیلۆ و 690
غم کەپتاگۆن، کە دەکاتە یەک ملیۆن و 602 هەزار و 457 دەنکە حەب
32 کیلۆ و 300
غم تۆوی شادانا
85 غم ناز
25 غم تۆوی
خەشخاش
50 هەزار و 143
دەنکە حەب تراماڵ
314 هەزار و
790 دەنکە حەبی جۆراو جۆر
401 دەنک حەبی
میسادۆن
4 دەبە و دوو قتو
ئەسید مادەی شل
61 جگەرەی حەشیش
104 غم و 680
ملغم جیوەی کالیفۆرنیۆم
107 دەرزی
ئیمنۆهۆڕۆ
وتەبێژەکەی دەزگای
ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: هەمیشە
بەبەردەوامی لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا هەوڵەکانمان بۆ دەستگیرکردنی
بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر بەردەوام دەبن و سوپاسی سەرجەم
هاووڵاتیانی هەرێم دەکەین کەهەمیشە هاوکارمان بوون.
ئەوەشی وت: لە
کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان ماددەکان لەناودەبردرێن بە سوپاسەوە، هاوکارمان
دەبن کە بەشێوەیەکی زانستی لەناوی بەرین، خۆشبەختانە بەراورد بە ساڵانی رابردوو
رێژەی بەکارهێنەرانی سەرجەم ماددەکان کەمی کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

