سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال ئەحمەد عەسکەر بەسەردەکاتەوە
ی ن ک 06:23 PM - 2026-02-23
PUKMEDIA
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە ماڵی ئەحمەد عەسکەر
رۆژی ٢٣ـی٢ـی٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ئەحمەد محەمەد ناسراو بە ( ئەحمەد عەسکەر ) یانکرد .
لەو سەردانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە باری تەندروستی هەڤاڵ ئەحمەد یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی و تەندروست باشی زیاتریان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی رابردووی پاک و دانەبڕاوی هەڤاڵ ئەحمەد عەسکەر یانکرد وەک تێکۆشەرێکی کوردایەتی و لەبەرامبەر ئەو رابردووە پاک و دانەبڕاوەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال چەپکە گوڵی رێز و وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ـیان ئاڕاستەکرد و رێزییان لە رابردووی پڕ سەروەری نا .
لەبەرامبەردا ؛ هەڤاڵ ئەحمەد عەسکەر سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد و روونی کردەوە وەک بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و خەباتکاری گەلی کورد هەر لە سەرەتاوە تێگەشتنمان هەبووە باشترین فاکتەر بۆ ئازادی و سەربەستی گەلی کورد ئەو رێبازەیە کە سەرۆک مام جەلال دایڕشتبوو لە رێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ رزگاری لەسەرهەمان رێباز بەردەوام دەبین لە پێناو سەرفرازی گەلەکەمان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

