گۆتێرێس: مافەكانی مرۆڤ لەژێر هەڕەشەدان
جیهان 04:39 PM - 2026-02-23
UN
شەست و یەكهەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جنێڤ
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆشداریی دەدات لەوەی كەمافەكانی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا لەژێر هێرش و هەڕەشەدان.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی 2ی 2026، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان شەست و یەكهەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە جنێڤ ئەنجامداو تاوتوێی لێدوانەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی گشتی، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزیری دەرەوەی سویسرای كرد.
لەدانیشتنەكەدا، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، وتارێكی پێشكەشكردو رایگەیاند: مافەكانی مرۆڤ لەسەرانسەری جیهاندا لەژێر هێرش و هەڕەشەدان، لەكاتێكدا كەمافەكانی مرۆڤ پاشەكشەی كرد، هەموو بوارەكانی دیكەی ژیان پاشەكشە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەرانسەری جیهاندا مافەكانی مرۆڤ بەمەبەست و هەندێك جار بەستراتیژ پاشەكشەیان پێدەكرێت، راشیگەیاند: بەبیری هەمووانی دەهێنمەوە كە لەدەستبەكاربوونم وەك سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، جەختم لەپابەندبوونی قووڵی كەسیی خۆم بە مافەكانی مرۆڤ كردەوە.
وتیشی: پاشەكشەكردن بە مافەكانی مرۆڤ، كۆمەڵگە بەرەو داڕمان دەبات، بەپێچەوانەشەوە بەرەوپێشبردنی مافەكانی مرۆڤ كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەرەو باشتر بردووە.
لەكۆتایی وتارەكەشیدا گۆتێرێس رایگەیاند: بانگەواز لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم كە نەهێڵن چیدیكە پاشەكشەی مافەكانی مرۆڤ ببێتە قوربانی بەرژەوەندی سیاسی و كێبڕكێی جیۆسیاسی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

