وەفدێکی ئیتاڵیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکات
کوردستان 11:24 AM - 2026-02-23
راگەیاندنی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وەفدێکی ئیتاڵیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
تۆماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەريمی کوردستان و خاتوو رۆساماریا سەرۆکی نوسینگەی هاوکاری ئابوری و بازرگانی گەشەپێدانی ئیتاڵیا لە بەغداد و وەفدی یاوەریان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یانکرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـوە بە گەرمی پێشوازیکران .
دوای دانانی چەپکە گوڵی رێزو وەفا تۆماسۆ سانسۆنی لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە شکۆوە باسی لە پەیوەندی پتەو و مێژووی سەرۆک مام جەلال و دەوڵەتی ئیتاڵیا کرد وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد و یەکەم سەرۆککۆماری نوێی عیراق .
لایخۆشیانەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی وەفدی میوانیان کرد و جەختیان کردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشت بە سیاسەتی روون و سەرکەوتووانەی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ دەوڵەتی ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

