سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 01:30 PM - 2026-02-21
تایبەت
لەیلا عومەر سەرۆکى شارەوانى سلێمانى
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایگەیاند: خۆمان بۆ
قۆناغى چوارەمى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەراندا ئامادە دەکەین و هەوڵدەدرێت
لە کۆتایى ئەمساڵیشدا پڕۆسەى تاپۆکردنى موڵکە زیادەڕەوەکان تەواو بکرێن.
لەیلا عومەر سەرۆکى شارەوانى سلێمانى، لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ئێستادا کارەکان بۆ تاپۆکردنى خانووە
زیادەڕەوەکان بەردەوامە و لیژنە لاوەکییەکان لەگەڵ لیژنە ناوەندییەکانى پارێزگاى
سلێمانى لە هەوڵدان کە تەواوى بکەن و نزیکبوەتەوە لە کۆتایى پرۆسەکە، کە زیاتر لە
8 هەزار موڵکى زیادەڕەو بەرەو تاپۆکردن چووە و ئەوەى ماوەتەوە ئێستا کارى لەسەر
دەکەن، هاوکات هەوڵدەدرێت لە کۆتایى ئەمساڵدا تەواو بکرێت.
ئەوەشى خستەڕوو: کارەکان لە لایەن
لیژنەکانەوە بە مەبەستى هەڵبژاردنى پێگە بەردەوامە، بۆ ئەوەى دواتر بەسەر فەرمانبەراندا
دابەش بکرێت و کاردەکەن لەسەر ئەو پێگانەى کە پێشتر بە ژمارەى هەوایى دابەشمان
کردون.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: تا ئێستا لە قۆناغى
یەکەم، دووەم و سێیەم 21 هەزار، پارچە زەوى بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و
ئێستاش خۆمان بۆ قۆناغى چوارەم ئامادە دەکەین.
روونیشى کردەوە: ئێستا کارەکان رووبەڕووى
لیژنەیەک کراوەتەوە لە لایەن ئەنجومەنى شارەوانى و لیژنەیەک لە لایەنە
پەیوەندیدارەکان، وەکو قۆناغەکانى پێشتر، دراسەى شوێنى نیشتەجێ بوون دەکەن و
هەفتەى رابردوو راپۆرتى خۆیان تەسلیمى ئەنجومەنى شارەوانى کرد و بەم نزیکانەش
کارەکان باشتر و خێراتر دەبن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

