کەشناسی: باران بارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 10:48 AM - 2026-02-17
PUKMEDIA
کەش وهەوا
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی
بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان، باران بارین
دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.
کەشناسی هەرێم
رایگەیاندووە: ئەمڕۆ سێ شەممە17ی2ی2026 ،ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە
کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو وە لە شەودا نمەباران و بارانی مام
ناوەند دەسپێدەکات لە ناوچەکانی ئێدارەی زاخۆ وە پاشان کاریگەرییەکەی درێژ
دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان درێژ
دەبێتەوە بۆ سەر ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شار و
پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە باشووری هەرێم و ناوچەکانی
گەرمیان لە کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە.
پەیوەست بە پلەکانی
گەرماش، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە: پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبێتەوە بە ( 2-3
) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
لە بارەی پێشبینی
بۆ کەشی سبەی چوارشەممە 18ی2ی2026، کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات:ئاسمان نیمچە
هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران بارینی پچڕ پچڕ لە سەر بەشێک لە ناوچە
شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای
سلێمانی و هەولێر لە کاتەکانی بەیانی زوودا هەیە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24
پلەی سیلیزی
پیرمام: 20
پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران:
16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24
پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی
سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 22
پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28
پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

