ئاسایشى سلێمانى ژمارەیەک شوێنەوارى گرنگ بۆ مۆزەخانە دەگەڕێنێتەوە
کوردستان 12:55 PM - 2026-02-16
PUKMEDIA
وێنەیەکى کۆنگرەکە
دواى دەستبەسەردا گرتنى "272 سکە"ى مێژوویى، ئەمڕۆ تەسلیم بە
مۆزەخانەى سلێمانى دەکرێت و وتهبێژی دهزگای ئاسایشی ههرێمیش رایگەیاند: دواى
لێکۆڵینەوە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى "حەوت کەس" لەسەر
ئەو بابەتە دەستگیرکراون.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا هاشم حەمە عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری مۆزەخانەی
سلێمانی، رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکى گرنگە بۆ ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و
مۆزەخانەى سلێمانى، ئەو دراوانەى دەستى بەسەردا گیراوە لە مۆزەخانەى سلێمانى
دادەنرێت، کە بۆ ئێمە دەستکەوتێکى گرنگە، دەبێتە بابەتێکە شوێنەوارى زۆر گرنگ بۆ
مۆزەخانەى سلێمانى .
هەر لە کۆنگرەکەدا عهقید كارزان شێركۆ وتهبێژی دهزگای ئاسایشی ههرێمى کوردستان،
رایگەیاند: دواى بەدواداچوون و کۆکردنەوەى زانیارى لە کۆتاییەکانى ساڵى 2025 توانى
دەستبگرێت بەسەر 272 سکەى مێژوویى کە مێژووەکەى دەىگەڕێتەوە بۆ سەدەى 18ى زاینى.
رووونیشیکردەوە: دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە لایەن
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى "حەوت کەس" لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرکرا
و ئێستا دۆسیەکە لە دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایشە.
ئەوەشى خستەڕوو: ئەمڕۆ "272 سکەکە" بە سوپاسەوە بە پێى یاساى "24" ى شوێنەوار، تەسلیمى
مۆزەخانەى سلێمانى دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

