هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام عەلی سۆفی

پرسەنامە 01:18 PM - 2026-02-15
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی کەسوکاری پێشمەرگە و تێکۆشەر مام عەلی سۆفی ئەحمەد دەکات.

دەقی پرسەنامەکە..

لەدڵەوە غەمبارو نیگەران بووین، بە کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەرمان و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی (مام عەلی سۆفی ئەحمەد).

مام عەلی تێکۆشەرێکی سەرڕاست و دڵسۆزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی بوو، کە دانەبڕا لە شۆڕش و کۆڕی تێکۆشان و کەسایەتییەکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی دیاری قەڵادزێ و پشدەر و بتوێنیش بوو کە لە دەستدانی هەڤاڵێکی وەهامان بۆ هەمووان مایەی کۆستە.

لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە