ئەمریکا داوا لە سوریا دەکات بەرامبەر بە کورد نەرمی زۆرتر بنوێنێت

کوردستان 11:56 AM - 2026-02-14
ئاڵای کوردستان و ئەمریکا و سوریا PUKMEDIA

ئاڵای کوردستان و ئەمریکا و سوریا

رۆژئاڤا

ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر هەنگاوەکانی رێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ناو دەسەڵاتی سوریا دەربڕی و داوای لە دەسەڵاتدارانی سوریاش دەکات لە بەرامبەر داواکانی کورد، نەرمی زیاتر بنوێنن.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، واشنتۆن داوای لە سەرۆکی کاتیی سوریا کردووە، کە لە بەرامبەر داواکارییەکانی هەسەدەدا تا دەتوانێت "نەرم" بێت.

ئامۆژگاریی ئەمریکا بۆ دیمەشق ئەوەیە کە بۆ نیشاندانی نیازباشیی، دووربکەوێتەوە لە گرتنەبەری سیاسەتێکی توند. واشنتۆن پێیوایە پێدانی جۆرێک لە "خۆبەڕێوەبەری" بە کوردەکان گونجاوە، بەو مەرجەی هەڕەشە لە دەسەڵاتی دیمەشق نەکات.

بەپێی رێککەوتنەکە، بڕیارە هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی سێ لیوادا بخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری و هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بچنە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە. سەرەڕای ئەم پێشکەوتنانە، هێشتا ئاستەنگ لە بەردەم جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکەدا هەن، بەتایبەت لەسەر شوێنی جێگیربوونی لیواکان و پرسی چەکە قورسەکان.

واشنتۆن هیوادارە ئەم نەرمی نواندنەی دیمەشق ببێتە سەرەتایەک بۆ ئاشتییەکی درێژخایەن لە سوریای دوای ئەسەد.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە