پورتوگال.. پەرلەمان بڕیارنامەیەكی سەبارەت بە رۆژئاوای كوردستان پەسەندكرد
جیهان 10:08 AM - 2026-02-14
reuters
پەرلەمانى پرتوگال
پەرلەمانی
پورتوگال بڕیارنامەیەكی مێژوویى بۆ پاراستنى رۆژئاوای كوردستان پەسەندكرد، داوای
ئاگربەستێكی كاریگەر و چالاككردنی میكانیزمی دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ پاراستنی
گەلی كورد دەكات.
پەرلەمانی پورتوگال بە كۆی دەنگ بڕیارنامەیەكى سەبارەت بە
پاراستنی كورد لە رۆژئاوای کوردستان پەسەندكرد، لە بڕیارنامەكەدا داوا لە حكومەتی ئەو وڵاتەكراوە هەنگاو بنێت بۆ
پاراستنی گەلی كورد و داكۆكی لە مافە مرۆییەكانی.
بڕیارنامەكە لە
چوار خاڵ پێكهاتووە و ئاڕاستەی حكومەتی پرتوگال كراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی
ئەوروپا و نەتەوەیەكگرتووەكان داوای چاودێریكردنی رەوشی مرۆیی باكوری سوریا و ناوچە
كوردستانییەكان دەكات، هەروەها داوای چالاككردنی میكانیزمی دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ
پشتیوانی و پاراستنی گەلی كوردستان و هەوڵدان بۆ ئاگربەستێكی كاریگەر دەكات.
لە كۆبونەوەکەدا
ئەوەش خراوەتەڕوو: کورد رێگری لە پەلامارەكان كردووە، بۆیە پێویستە ئەوروپا سوپاسی
كورد بكات، كە ئەو بڕیارنامەیەش بە هەنگاوێكی نوێ دادەنرێت بەرەو زیادكردنی پشتیوانی
دیپلۆماسی و مرۆیی بۆ گەلی كورد لەسەر ئاستی ئەوروپا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

